ڕه‌ش
  • :
  • :
A- | A | A+
13/5/2013  / 1152جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەو گەنجەی تۆمەتباربوو بە تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان ئازادكرا


شار پرێس


سەرچاوەیەك لەدادگای كەتنی دووی هەولێر بەشار پرێسی راگەیاند ئەو تۆمەتبارە بەڕەگەز كوردەی كە بەتۆمەتی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان دەستگیركرابوو، ئەمڕۆ بەفەرمانی دادوەر ئازادكرا.

دادوەرێك كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت لەدادگای كەتنی دووی هەولێر بەشار پرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری ئازادكردنی هشام مەحمود ئیسماعیل تەمەن (28) ساڵی راگەیاند، كە تۆمەتباربوو بەكوشتنی سەردەشت عوسمانی رۆژنامەنووس".

ئەو دادوەرە وتیشی "بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەو تۆمەتەی درابوویە پاڵی، ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری ئازادكردنی دەركردووە".

لەڕۆژی (15/9/2010)و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لەچوار مانگ بەسەر كردەی رفاندن‌و دواتر تیرۆركردنی خوێندكارو رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە سەرەنجام لەڕاگەیەندراوێكدا دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان راگەیاند كە تێیدا هاتووە «لەپاش كۆكردنەوەو تاوتوێكردن‌و شیكردنەوەی چەندین زانیاری لەسەرچاوەی جیاجیا لەلایەن لیژنەی لێكۆڵینەوە دەركەوت كەسێكی سەر بەگروپی (ئەنسارولئیسلام) بەناوی (هشام مەحمود ئیسماعیل) تەمەن (28) ساڵ بەرەگەز كوردەو دانیشتووی شاری (موسڵ)ە پیشەی فیتەرە لەپیشەسازی شارۆچكەی (بێجی) دەستی هەبووە لەتیرۆركردنی ناوبراودا».

هــ . ح


زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright © 2013 Shar Press. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy