حوسییەكان وێنەو ڤیدیۆی كوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بڵاودەكەنەوە

جیهان

04/12/2017‌ 12875 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیوا یحی مەهدی، بەرێوبەری كاروباری سوپای یەمەنی هاوپەیمانی حوسییەكان "أنصار الله"، كوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆكی یەمەنی راگەیاند، كە تائێستا بەفەرمی ئەوە پشتراستنەكراوەتەوە.

لیوا یحی مەهدی، لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژاسی "سپۆتنیك" ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند، عەلی عەبدوڵڵا ساڵج لەرێگەی "سەنحان بەئاراستەی مأرب كوژراوە، ئەوەش لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت بۆ سەر هێزەكانی".

بەرێوەبەری كاروباری سوپای یەمەنی سەر بەحوسییەكان ئاشكراشیكردووە، چەند شەوێكە چاودێری جموجوڵەكانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵج دەكەن، كە زوو زوو شوێنی خۆی دەگۆڕی، تا ئەمڕۆ هێرش كراوەتە سەری‌و كوژراوە".

ئەمڕۆ دەنگی كوژانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بڵاوبووەوە، كە ناوبراو سەرۆكی پێشووی یەمەن بوو، ئێستا سەرۆكی حیزبی موئتەمەری شەعبی یەمەنییەو حیزبەكەی كوژرانی رەتدەكاتەوە.

ئەم ڤیدیۆیە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن چەكدارە حوسییەكانەوە كوژراوە، كە تەرمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لەبەردەست ئەو چەكدارانەیە
 
هـ ـ ح