شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێكی نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئاشكرایكرد، "به‌غدا مانگی داهاتوو موچه‌ی نیوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت".
جاسم به‌یاتی په‌رله‌مانتاری عێراق‌و نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، "به‌غدا 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی بۆ یه‌كلایی بوه‌ته‌وه كه موچه‌یان بۆ خه‌رجبكات، له‌مانگی داهاتووشدا موچه‌ی ئه‌و ژماره فه‌رمانبه‌ره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی ئاژانسدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پاره‌یه‌كی یه‌ده‌گی له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی، هاوكات مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، "باس له‌وه‌كراوه كه داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت به‌شی دابه‌شكردنی موچه ناكات، بۆ ده‌رچون له‌م دۆخه‌ش ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا تاكه چاره‌سه‌ره".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، "وردبینیكردن له‌ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا به‌رده‌وامه، پاش ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش ده‌بێت دڵنیابین ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ینێرین ده‌چێته گیرفانی فه‌رمانبه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانه‌وه، نه‌ك كه‌سانی تر".
هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ماوه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس، "له‌ترسی توڕه‌یی شه‌قام حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ڕاستییه ئاشكراناكات، كه توانای دابه‌شكردنی موچه‌ی نه‌ماوه".
ڕ . ج