فەرەنسا دەیەوێت مۆبایلی زیرەك لەقوتابخانەكان قەدەغەبكات

هەمەڕەنگ

14/12/2017‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی فەرەنسا دەیەوێت بڕیارێك دەربكات، ئەوەش بۆ قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان لەناو قوتابخانەكان.

بەپێی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكان لەقوتابخانەكان حكومەتی فەرەنسا بیری لەوە كردووەتەوە، كە لەقوتابخانەكان مۆبایلی زیرەك قەدەغەبكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بیرۆكەی بڕیارەكە لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئامادەكراوەو پێشكەش بەوەزیری پەروەردە جان میشیڵ كردووەو بڕیارە لەساڵی داهاتوو بڕیارەكە دەربكرێت.

توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە، سەرەڕای زۆری بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان لەفەرەنسا، كاریگەری نەرێنی لەسەر قوتابیانی قوتابخانەكان داناوەو قوتابیانی سەرقاڵ كردووە.

هـ ـ ح

بەپەلە