ڤیدیۆ.. بی ئێم دبلیو "X6" بەشێوەیەكی نوێ‌ دەگەڕێتەوە

هەمەڕەنگ

14/12/2017‌ 663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵەی "Manhart"ی ئەڵمانی پێشنیازی نوێكردنەوەی ئۆتۆمبیلی بی ئێم دبلیو "X6" ی كردووە.

بەم دوایانە خواستێكی زۆر بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلی بی ئێم دبلیو "X6" زیاتر بووە، بۆیە كۆمەڵە ئەڵمانییەكە بەشێوەیەكی نوێ‌ ئەو ئۆتۆمبیلە بخاتەوە بازاڕەكانی جیهان.

ئۆتۆمبیلە نوێكراوەكە ناودەنرێت "MHX6 Dirt²" ، كە خاوەنی بزوێنەرێكی گەورەی هەشت بستۆنی‌و بەهێزی 888 ئەسپە.

كۆمەڵەی "Manhart"  بۆ نوێكردنەوەی ئۆتۆمبیلەكە پشتی بەچەند شارەزایەك بەستووەو گۆڕانكاری زۆریشی لەدیزاینی ئەو ئۆتۆمبیلە كردووە، كە لەچەند مانگی داهاتوو بەنرخی 465 هەزار دۆلار دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح