ئەگەر هەیە هەڵوێستی لەدژ رابگەیەنن
گۆڕان بەگەڕانەوەی رێباز حەملان بۆ پۆستی وەزیری دارایی نیگەرانە

کوردستان

14/12/2017‌ 5882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێباز حەملان وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم گەڕایەوە سەركارەكەی، كە ئەوە بزووتنەوەی گۆڕانی نیگەران كردووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبزووتنەوەی گۆڕان بەشارپرێسی راگەیاند، بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان بەدەستبەكاربوونەوەی ڕێباز حەملان وەك وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان نیگەران بوون.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو هەنگاوە وەك هەنگاوێكی پارتی دیموكرات لەدژی خۆیان دەبینن، بۆیە نیگەران بوون‌و ئەگەر هەیە بەفەرمی هەڵوێستی لەدژ رابگەیەنن.

رێباز حەملان رۆژی چوار شەممە دەستی كاركردەوە، كە پێشتر لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی وەزیری دارایی وەرگرتبوو، ماوەی دوو ساڵ بوو لەگەڵ وەزیرەكانی تری بزووتنەوەكە لەپۆستەكانیان دوورخرابوونەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، گۆڕان بەنیازە بەم نزیكانە بڕیاری كشانەوە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بدات، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی لەگەڵ پارتی دیموكرات، كە پێشتر پێكەوە حكومەتیان پێكهێنابوو.

هـ ـ ح