شارپرێس:
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌بڕیارێكه‌وه ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران به سه‌روه‌ت‌و سامانه شه‌خسییه‌كانیان هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن.
له‌هه‌وڵێكی نوێی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران‌دا، بڕیاری HR1638 له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ئاماده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وڵاته بلۆك بكرێت، كه به‌وته‌ی كۆنگرێسمانه‌كانی ئه‌مریكا، پاره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران له‌هاوكاریكردنی تیرۆرستاندا به‌كارهێنراوه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تیدپرێس.
له‌پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسدا كه به‌ده‌نگی 289 ئه‌ندام په‌سه‌ندكراوه‌و بڕیاره بۆ په‌سه‌ندكردن‌و جێبه‌جێكردنی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بكرێت، ناوی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌پێشه‌وه‌ی ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌دایه كه سه‌روه‌ته‌كانیان بۆ هاریكاری تیرۆر به‌كارهێناوه، كه سه‌روه‌تی ناوبراو به100 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه.
له‌ناو لیسته‌كه‌دا ناوی هه‌ریه‌كه له‌حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و 70 به‌رپرسی باڵای سیاسی‌و سه‌ربازی ئێرانی ده‌بیندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی بۆرگن بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری ئه‌وه ئاشكرا بووه، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار‌و گه‌نده‌ڵی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌رپرسانیش له‌پاڵیدا ڕوو له‌هه‌ڵكشانه.
ڕ . ج