هاندەرانی میلان داوای ڕۆشتنی دۆناڕۆمای گۆڵچی دەکات

وەرزش

14/12/2017‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاندەرانى میلان داوایان لە دۆناڕۆماى گۆڵچى کرد یانەکەیان بەجێبهێڵێت و گۆڵچی ناوبراویش لە ژوورى جل گۆڕینى گریاوە.

هاندەرانى یانەی میلانی ئیتاڵی لەیاری بەرامبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا قۆناغى ١٦ى جامى ئیتاڵیا، کە بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە سودى میلان کۆتایى هات بە درووشمێگى گەورە داوایان لە جیانلویجى دۆناڕۆماى گۆڵچى یانەکەیان کرد، ریزەکانى میلان بەجێبهێڵێت.

هاندەرەکان لە یاریگاى سانسیرۆ لەسەر لافیتەیەکى گەورە نوسیوبویان "بڕۆ دۆناڕۆما، ئارامیمان کۆتایى هات".

ئەم کاردانەوەیەى هاندەران لە کاتێکدایە، پێشتر مینۆ رایۆلاى بەڕێوەبەرى کارەکانى گۆڵچى ناوبراو رایگەیاندبوو، دۆناڕۆما بەهۆى فشارە دەرونیەکانى سەریەوە گرێبەستەکەى لەگەڵ میلان نوێکردەوە لە هاوینى رابردوودا.
هـ ـ ر