کۆنتینۆ.. گرێکوێرەکەی نێوان بارسا و لیڤەرپوڵ​

وەرزش

14/12/2017‌ 617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یۆرگن کلۆبی راهێنەری لیڤەرپوڵ بێ هیوا بوە لە پارێزگاری کردن لە کۆتینیۆ و بریاریداوە لەکاتی دەستبەردار بونیدا یاریزانێک لە بەرشەلۆنە بفرێنێت.

زۆربەى رۆژنامەکانی ئیسپانیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کۆتینیۆ یەک هەنگاو لە بەرشەلۆنەوە دوورە و هەموو رێکارە یاساییەکانی نێوانیان کۆتایی هاتوە.

رۆژنامەى دەیلی ستار بڵاویکردۆتەوە کلۆب لە بەرامبەر دەستبەردار بون لە کۆتینیۆ دەیەوێت سێرجی رۆبێرتۆ یان راکیتیچ وەربگرێت
پێشبینی دەکرێت ئەو گرێبەستەى پیشکەشی کۆتینیۆ دەکرێت بگاتە 85 ملیۆن یۆرۆ.
هـ ـ ر