شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئاشكراكرد، كه بڕیاره له‌م مانگه‌وه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، "كه‌مكردنه‌وه‌كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 38 ده‌بێت، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش پله‌داره‌كان زۆرترین موچه و پله نزمه‌كانیش كه‌مترین موچه‌یان لێده‌بڕدرێت" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی شه‌فه‌ق نیوز.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تا ئێستا بڕیار له‌باره‌ی میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 نه‌دراوه، كه ئه‌وه‌ش گومانی دروستكردووه له‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه حزبییه له‌كه‌مكردنه‌وه‌كه‌دا پشكێكی گه‌وره‌یان به‌رنه‌كه‌وێت.
له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم، میكانیزمی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێكرا، كه به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌پله‌ی عه‌ریف به‌ره‌و سه‌ره‌وه پاشه‌كه‌وت ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانێت مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابینبكات.
ڕ . ج