شارپرێس:
خامیس ڕۆدریگێز یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید وه‌ڵامی لێدوانێكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه ده‌داته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌پاش دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆتنهام له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ڕه‌خنه‌ی له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی گرت كه ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له خامیس بوون بچێنه بایرن میونشن، مۆراتا بۆ چێلسی‌و پیپی بۆ بێشكتاش، له‌و ڕووه‌شه‌وه ڕۆناڵدۆ ڕایگه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانانه‌دا ژماریه‌ك یاریزانی گه‌نج هێندراونه‌ته ڕیاڵ مه‌دریده‌وه.
خامیس سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی ڕۆناڵدۆ و ڕه‌خنه گرتنی له‌یاریزانه گه‌نجه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاندووه، ڕۆناڵدۆ زۆركات شتێك ده‌ڵێت كه پێویست نییه بیڵێت.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید خامیس ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ڕامۆس و بنزیمه و مارسێلۆ په‌یوه‌ندیم تا ئێستا ماوه".
ڕ . ج