شارپرێس:
له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له‌بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌ریتانیا، نرخی نه‌وتی له‌باڕاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزركرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت بۆ 63 دۆلار و 46 سه‌نت به‌رزبووه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی بۆری نه‌وتی فۆرتیس، كه ڕۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌نێوان به‌ریتانیا‌و ده‌ریای باكور ده‌گوازێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه درێژكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ئۆپیك، به‌یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت داده‌نرێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نرخی نه‌وت گۆڕانكاری به‌ئاڕاسته‌ی دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ڕ . ج