شارپرێس:
چه‌ند دزێك توانیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ئه‌پارتمانه‌كه‌ی ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ناوبراو بدزن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی لۆپۆینت، له‌میانی به‌ڕێوه‌چونی یاریی نێوان پاریس سانجێرمان‌و ستراسبۆرگ، چه‌ند دزێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌پارتمانه‌كه‌ی ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، توانیویانه تیشێرته‌كه‌ی نه‌یمار كه به‌هاكه‌ی 20 هه‌زار یۆرۆیه بدزن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆنای ئیمری.
دزه‌كان جگه له‌تیشێرته‌كه‌ی نه‌یمار چه‌ندین شتی دیكه‌ی به‌نرخیشیان بردووه له‌وانه، كاتژمێرێكی ڕۆلێكس كه به‌هاكه‌ی هه‌زار یۆرۆیه، هه‌روه‌ها پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی له‌خولی فه‌ره‌نسی.
ڕ . ج