شارپرێس:
هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل‌و خواردن‌و پێداویستی مرۆڤ هه‌یه، كه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌وڵاتانه‌وه به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه، سه‌رپێچیكردنیش له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی باجی خۆی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك، له‌یۆنان حكومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌ساڵی 2002 سه‌رجه‌م یارییه ڤیدیۆییه‌كانی له‌و وڵاته كۆكرده‌وه‌و قه‌ده‌غه‌یكرد.
له‌مالیزیا پۆشینی بلوزی زه‌رد قه‌ده‌غه‌یه، چونكه ئه‌و بلوزه له‌ڕابردوودا خۆپیشانده‌ران له‌به‌ریان ده‌ركرد، هێمایه بۆ خۆپیشاندان له‌و وڵاته، بۆیه خراوه‌ته لیستی كه‌لوپه‌له نایاساییه‌كانه‌وه.
له‌فه‌ره‌نسا حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كه‌چه‌بی له‌خوێندنگه‌و زانكۆكان قه‌ده‌غه‌كردووه، چونكه پێی وابووه چیتی خوێندكاران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری كه‌چه‌بن كه زیانی بۆ ته‌ندروستیان هه‌یه.
له‌كۆریای باكور هه‌موو شتێك قه‌ده‌غه‌یه، ڕه‌نگه بڕوا نه‌كه‌یت كه ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فیزیۆن ، پێكه‌نین له‌شوێنی گشتی، دینداری، په‌یوه‌ندیكردن به‌ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور‌و له‌به‌ركردنی كاوبۆی شین قه‌ده‌غه‌ن.
ڕ. ج