وتەبێژی هاوپەیمانی: لیستی نیشتمان پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردانەی نوێیە

کوردستان

11/01/2018‌ 1992 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وته‌بێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری ڕایگه‌یاند، "ئامانجمان لە دروستکردنی لیستی نیشتمان، پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردانەی نوێیە کە تەواو جیاوازبێت لەو سیاسەتەی لە ڕابردوودا لەو ناوچانەدا پەیڕەوکراوە، کە بریتیە بووە لە سیاسەتی فرۆشتنی نەوت و دۆڕاندنی خاکەکەی".

دکتۆر ڕێبوار کەریم وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "لیستی (نیشتمان) کە لەلایەن هەریەکە هاوپەیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیەوە دروستكراوه‌، بڕیاری کۆتای لێ دراوە و هەرسێ لایەن بەیەک لیست بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەندێک ناوچەی مادەی 140 بەشداریدەکەن".

وتەبێژه‌كه‌ی هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری ڕاشیگه‌یاند، "ئامانجمان لە دروستکردنی ئه‌م لیستە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردانەی نوێیە، کەتەواو جیاوازبێت لەو سیاسەتەی لە ڕابردوودا لەو ناوچانەدا پەیڕەوکراوە، کە بریتیە بووە لە سیاسەتی فرۆشتنی نەوت و دۆڕاندنی خاکەکەی".

ڕێبوار كه‌ریم ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئێمە سیاسەتی گەڕانەوەی دادپەروەری ڕاستەقینە دەکەین، کە تیایدا دانیشتوانی ئەو ناوچانە سومەندبن بەبێ ئەوەی سەرکوت بکرێن".

سه‌باره‌ت به‌فراوانكردنی هاوپه‌یمانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ بۆ هه‌ڵبژرادنه‌كانی هه‌رێم، ڕێبوار كه‌ریم ڕایگه‌یاند، "ئاسۆی بیرکردنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری فراوانە، ئەگەر هەیە لەشوێن‌و ناوچەکانی تریش هاوپەیمانی نوێ، لەگەڵ هێزی تردا دروست بکەین‌و دەرگامان کراوەیە لەگەڵ ئەم ڕێگا نوێیەدا کاردەکەین".
ڕ . ج