شارپرێس
وتەبێژى وەزارەتى
دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتهكهی نایهوێت گرژییهكان زیادبكات و جەختیکردەوە،
کە وەڵامیان بۆ هەر جۆرە پێشێلکردنێکى هێڵە سورەکان دەبێت.
ناسر کەنعانى، وتەبێژى
وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەى خۆیدا وتى: کۆمارى ئیسلامى ئێران
وەڵامى توندى بۆ هەموو جۆرە پێشێلکردنێکى هێڵە سورەکان دەبێت.
کەنعانى ڕاشیگەیاند،
هێرشەکانى ئێران بەپێى یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە و لە چوارچێوەى بەرگری کردن لە
خۆى بووە.
شەوەى ١٣ مانگ ئێران
بە زیاتر لە ٣٠٠ درۆن و موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، وەک کاردانەوەیەک دژ بە
هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەى ئێران لە دیمەشق.