هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بکرێتەوە

کوردستان

28/04/2024‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و، وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی کارەبا سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات کە هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.