وردەکاری ڕێککەوتنی سعوودییە و ئەمریکا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەبێت

جیهان

28/04/2024‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

پێگەی "میدڵ ئێست نیوز" بەپشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، وردەکاریی ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسیی و ئەمنیی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-سعودیە-ئیسرائیل-فەلەستینی ئاشکرا کردووە، بەشێوەیەک ئیدارەی ئەمریکا لە ڕێککەوتن لەسەر دوایین وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودییە نزیکبۆتەوە.

پێگەکە دەڵێت: ڕێککەوتنەکە لە چەند بەشێک پێکهاتووە، بەڵام سێ بەشە سەرەکییەکەی نێوان ئەمریکا و سعودیە بریتین لە:

 1) ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگریی نێوان ئەمریکا و سعودیە کە هەر ناڕوونییەک لەسەر ئەوە لادەبات کە ئەمریکا چی دەکات ئەگەر هات ئێران هێرش بکاتە سەر سعوودییە، بەشێوەیەک ئەمریکا دەبێت بەرگریی لە ریاز بکات، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە.
2) ئاسانکاریی بۆ سعودیە لەدەستڕاگەیشتن بە پێشکەوتووترین چەکی ئەمریکا .
 3) ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی مەدەنیی بە توندی کۆنترۆڵکراو کە ڕێگە بە سعوودییەکان دەدات نیشتەنییە یۆرانیۆمەکانی بۆ دووبارە پرۆسێس بکاتەوە بەکارهێنانی لە ڕیاکتۆری ئەتۆمی مەدەنی خۆیدا.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەک دەڵێت: لەبەرامبەردا سعودییەکان کاردەکەن بۆ سنووردارکردنی وەبەرهێنانەکانی چین لە ناوخۆی سعودیە و هەروەک هەر پەیوەندییەکی سەربازیی و بنیاتنانی سیستەمی بەرگریی نەوەی داهاتووی بەتەواوی بە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی دەبێت، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆ کۆمپانیا بەرگرییەکان ئەمریکا .

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردۆتەوە کە ریاز بە وزەی هەرزان و رووبەڕێکی ماددەی زۆرەوە دەیەوێت میوانداری هەندێک لەو ناوەندە زەبەلاحانەی پرۆسێسی داتا بکات کە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای ئەمریکی پێویستیانە بۆ ئیستغلالکردنی زیرەکی دەستکرد، لە کاتێکدا کە تێچووی وزەی ناوخۆیی و ئەو ڕووبەرەی لە ئەمریکا هەیانە ئەوەندە کەمبۆتەوە کە بنیادنانی ناوەندە نوێیەکان لە ئەمریکادا بۆتە کارێکی قورس.

ئەوەش هاتووە: هەروەک سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە، بەو مەرجەی نەتانیاهۆ پابەند بێت بە کارکردن بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی لەگەڵ دەسەڵاتی چاکسازیکراوی فەلەستین، بەپێی ئەو سەرچاوە ئاگادارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی چوارشەممەی رابردوو ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا گەشتەکەی بۆ سعودیە بکات، دوای دواخستنی گەشتەکەی بەهۆی شکانی یەکێک لە بڕبڕەکانی پشتی.

بڕیارە ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە گفتوگۆ بکات کە ئایا دەکرێت بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و شانشینی عەرەبی سعودی.