شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ژمارەیەک تۆمەتبار بەتۆمەتی کوشتنی كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان دەستگیردەکات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانی خۆیان كوشتوه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكردوه، بەهەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیركردوه كه تۆمەتباران دوای ئەنجامدانی تاوانەکانیان، لەماوەیەکی کەمدا دەستگیرکراون.
پۆلیس ڕایگه‌یاندوه، ژمارەی دەستگیرکراوەکان پێنج تۆمەتبارن کە یەکێک لەتۆمەتباران، دایکی ئازار داوەو بوه‌تە هۆکاری کوشتنی، یه‌كێكی دیكه‌ش لەهاوسەرەکەی داوەو کوشتویەتی، یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و پێنج كه‌سه، خوشکێكی خۆی کوشتوە.
له‌وباره‌یه‌وه پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردوه، هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ‌و دامودەزگاکانی ئاسایش، لەماوەی حەوت مانگیی ڕابردودا بوه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ڕێژەی تاوانی کوشتن بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببێته‌وه.