لێدوانی سودانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

30/04/2024‌ 1416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەگرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبەشداریی هەموو پێکهاتەکان کردەوەو رایگەیاند، گرنگە کۆدەنگیی سیاسیی لەسەربێت.


بەگوێرەى راگەیەندراوێک کە نووسینگەى رۆژنامەوانى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، سودانى و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆبوونەتەوە و  لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین رێکارەکانى کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تاوتوێکران.

باس لەوەشكراوە، سودانى جەختی لەسەر گرنگى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن بە کۆدەنگى سیاسى و بەشداریى سەرجەم پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان کردووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشێوەیەک گرەنتى بەدیهێنانى مەبدەئى دادپەروەریى و یەکسانى بکرێت لە جێبەجێکردنى ئەو دەستکەوتە.