شارپرێس:
پارتی "تەقەددوم" بەسەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشوی پهرلهمانى عێراق هەڕەشەی ئەوەیکردوە، ئەگەر پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان بەکاندیدێکی دەرەوەی پارتەکەیان بدرێت، ئەوە لەهەردوو دەسەڵاتی یاسادانانو جێبەجێکردن دەکشێنەوە.
عەلوانی سەرکردە لەپارتی تەقەدووم لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا دەڵێت، "پارتی تەقەدووم تەحەفوزی هەیە لەبەرامبەر هەر ناوێک کە لەدەرەوەی پارتەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەڕلەمان کاندید بکرێت، لەبەرئەوەی بەرکەوتەیەکی سیاسییو دەستوریی هەیەو نەریتێکی سیاسی هەیە کە لەسەر بنەمای ئەوە سێ سەرۆکایەتییەکان لەعێراق دابەشدەکرێن، لەناویشیاندا سەرۆکایەتیی پەڕلەمان کە بەرکەوتەی پارتی تەقەدوومە، بەوپێیەی زۆرینەی پەڕلەمانیی پێکهاتەی سوننەی هەیە".
هەروەک جەختیشیکردۆتەوە، ناکرێت هێزە سیاسییەکان ئەو نەریتە سیاسییەو بەرکەوتە سیاسییو هەڵبژاردنەی پارتی تەقەددوم نادیدە بگرنو بەهۆی ناکۆکیی سیاسییەوە ئەو مافە بەکەمینەی سوننە بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێدانی ئەو پۆستە بەکەمینەی سوننە پاڵ بەپارتی تەقەدوومەوە دەنێت لەپەڕلەمانو حکومەتو تەواوی پڕۆسەی سیاسیی بکشێتەوە، ئەوەش دەکەوێتەسەر ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا دەکرێن.
دەشڵێت پارتەکەیان لەو بڕیارەدا جیددیەو ئەگەر ئەو بەرکەوتە سیاسییو دەستورییەیان پێشێلبکەن، ئەوە بڕیارێکی سیاسیی گەورە دەدەن.