شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی تورکیا ئاشكرایكردوه، پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین باکوری کوردستانو تورکیا بگرێتەوەو کەشناسیش لە 28 شار هۆشداری لافاو دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی تورکیا دهڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە لێزمەباران لە سەرتاسەری تورکیا دەبارێتو 28 شاری باکوری کوردستانو تورکیاشی بەڕەنگی زەرد پۆلێنکردوە کە بەهۆی لێزمەبارانەکەوە مەترسی لافاویان لەسەرە.
ڕونیشیکردوهتهوه، تاوەبارانی بەهێزو پچڕپچڕ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوەو هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
دیلۆک، مەڕەش، ڕحا، سێواسو کیلیس لەنێو ئەوشارانەی باکوری کوردستاندان کە پێشبینیدەکرێت شەپۆلەکە بیانگرێتەوەو لەنێو شارەکانی تورکیاشدا ئەنكەرەی پایتەختو ئەدەنە، بۆلوو کۆنیا هەن.