وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمدا بکرێت

کوردستان

02/05/2024‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند بە پێویستە پێداچوونەوە بە پرسی گرێبەستەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت  نیاز ھەیە، ئەو پرسە چارەسەر بکرێت.

حەیان عەبدولغەنی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا دەڵێت، ناکۆکی سەرەکییان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم، ئەو گرێبەستانەیە کە حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا، واژووی کردووە، پێویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی نێوان ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت.

عەبدولغەنی دەشڵێت "نیاز ھەیە پرسی گرێبەستەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا، چارەسەر بکرێت".

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، وتی، لە کێڵگەی کۆرمۆ، دەست بە بەرھەمھێنانی غاز کراوەتەوە و کێڵگەی کۆرمۆر لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایە و و پێویستە ئەوان بیپارێزن.