ئیسرائیل دیمەشقی بۆردوومان کرد

جیهان

02/05/2024‌ 1564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

سووپای ئیسرائیل سنووری دیمەشقی پایتەختی سووریای بۆردوومان کرد.

کەناڵی ئەلعەرەبیه بڵاویکردەوە فڕۆکەکانی ئیسرائیل نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان بۆروومان کردووە.

بەگوتەی سەرچاوەکان چەند بنکەیەکی حیزبوڵا کراونەتە ئامانج.

ڕامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ کەناڵی حەدەس گوتی، دەنگی بۆردوومان لەریفی خۆرئاوای دیمەشق بیستراوە لەگەڵ فڕینی فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا.

ئاشکراشیکرد حکوومەتی سووریا هۆشداری داوە بە ئێران چیدیکە ئیسرائیل لە جۆلان لەنێو سووریاوە بۆردوومان نەکات لەڕێگای گرووپەکانیەوە.