شارپرێس:
دواى دووساڵ شه‌ڕى بهردهوامو داگیركردنى خاكێكى زۆرى ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه، حكومه‌تى مۆسكۆ په‌یامێكى جیاوازى بڵاوكردهوهو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت:"ئامادەییمان هه‌یه لەگەڵ ئۆکرانیا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی ئاشتی‌و کۆتایهێنان بەقەیرانەکان بکەین".
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئامادەییان تێدایە لەگەڵ لایەنی ئۆکرانی گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی ئاشتی‌و کۆتایهێنان بەقەیرانەکان بکەن، بەو مەرجەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ لەبەرچاو بگیرێت‌و دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگیش بەهەند وەربگیریێت.
وتیشى: "بەو مەرجە ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بەدیدەهێنین کە ئەو وڵاتە لەڕوی سەربازییەوە بێلایەن بێت لەداهاتودا".
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ڤلادیمیر پۆتن ئامادەیە لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر پرسی ئاشتی ڕێکبکەوێت، بەو مەرجەی کیێڤ لەڕوی سەربازییەوە ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆو هەوڵی پەیوەندیکردن بەناتۆوە نەدات.
له24ی شوباتی 2022، به‌فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی ڕوسیا، هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا‌و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س لهسهربازانو هاوڵاتیان كوژراون‌و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بون، تائێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه، ئه‌وكات ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەئامانجی پاراستنی ئەو دانیشتوانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن ڕژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوەو کۆمەڵکوژکراون، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێزە چەکدارەکانیان نارد تەنها لەدامەزراوە سەربازییەکان‌و چەکدارانی ئۆکرانی بدەن، ئەم هەڵمەتە بەپشتیوانی هێزی ڕوسیا‌و پۆلیسی کۆماری دەنێستکو لوگانسک بەڕێوەدەچێت.