دابەشکردنی ئاوی ماڵان راگیرا

کوردستان

04/05/2024‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک دابەشکردنی ئاوی ماڵانی راگرتووە.


بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، دابەشکردنی ئاوی ماڵانیان راگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕو لیتەو نەبوونی کارەبای پێویست، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەیان راگرتووە.

ئەوەشخراوەتەروو، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لەزووترینکاتدا چارەسەری دەکەن و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی دەبێتەوە.