سودانی لەگەڵ بانكی تی بی ئای كۆبووەوە

عیراق

05/05/2024‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه



محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و  سەرۆكی بانكی ناوەندی لەگەڵ بانكی بازرگانی عێراق TBI كۆبووەوە.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا دەڵێت، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد، تێیدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی بانكی بازرگانی عێراق TBI و بەشدارییەكانی لە بواری دارایی و گەشەپێدانی ئابووریی عێراقدا كرا.

دەشڵًێت، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و سەرۆكی بانكی ناوەندی و ژمارەیەك راوێژكار بەڕێوەچوو، سوودانی ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی بانكی بازرگانی عێراق كرد، لە پشتیوانیكردنی دامەزراوە حكومییەكان و كەرتی تایبەت و ڕۆڵی وەك دامەزراوەیەكی بانكی.

ئەو كۆبونەوەیە لەكاتێكدایە كە بەپێی زانیارییەكان  شاندێكی بانكی بازرگانی عێراقی "تی بی ئای" سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هەژماری من" كۆدەبێتەوە‌.

بەپەلە