زانیاریه‌ك بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى تائێستا به‌شداریى هه‌ژمارى منیان نه‌كردوه‌

ئابوری

06/05/2024‌ 9011 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، هه‌موو ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم تائێستا بەشداریی پڕۆژەی هەژماری منیان نەکردوە لەبانکی تی بی ئای عێراقی تەوتین دەکرێن، ده‌شڵێت:"700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌شداریى پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى منیان نه‌كردوه‌".


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، لەکۆبونەوەی دوێنێى سەرۆک فراکسیۆنەکان‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ته‌وتین‌و موچە، سەرۆک وەزیران وتی تازە حکومەتی هەرێم ڕازی بوە داهاتی نانەوتی تەسلیم بکات‌و بانکی TBI دەست بەته‌وتین بکات".

سۆران عومه‌ر باسى ئه‌وه‌شیكردوه‌، بۆ جێگیرکردنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کەلەدەرەوەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمن‌و ژمارەیان زیاتر لە700 هەزارە لەبانکی TBI جێگیردەکرێن، ئەمەش دوو مانگی پێویستە.

به‌وته‌ى سۆران عومەر، "پرسیم ئایا تەنها بانکی TBI دەتوانێت ته‌وتین بکات، وتی بەڵێ لەگەڵیان دانیشتوم ئامادەییان هەیە".

له‌باره‌ى قبوڵکردنی هەژماری منیش سودانى وتى، "جارێ ئەوەی لەوێ حسابی بۆکراوەتەوە قبوڵی دەکەین، ئەوی دیکە لەتی بی ئای حسابی بۆ دەکرێتەوە".

ئه‌وه‌شى وت:"موچەی مانگی نیسان بەدەستپێکردنی ته‌وتین‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ ڕەوانە دەکرێت".

بەپەلە