پارێزگاری هەولێر ئاماری نوێی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری بڵاوکردەوە

کوردستان

06/05/2024‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه



پارێزگاری هەولێر لەراگەیەندراوێکدا ئاماری نوێی زیانەکانی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری بڵاوکردەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکردووە، لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری 132 کەس برینداربوون و لەو ژمارەیەش 15 یان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ کراوە.

هەروەها ئومێد خۆشناو دەڵێت، لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دووکان، 227 دووکان و حەوت کۆگای بچووکى بازاڕەکە سووتان و زیانیان پێگەیشتووە.

پارێزگاری هەولێر رونیکردەوە، بەهۆى قەرەباڵغییەکى زۆرى هاوڵاتییان لە شوێنى رووداوەکە، 132 کەس لە ئەفەسەر و کارمەندانی بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، کاسبکار و هاوڵاتی، بریندار بوون.

بەپەلە