حاکم شێخ لەتیف: نابێت هیچ تانەیەک لە یاساکانی هەڵبژاردن لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ وەربگیرێت

کوردستان

07/05/2024‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه


حاکم شێخ لەتیف شارەزای یاسایی لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەگوێرەی مادەی ۹۳ برگەی یەکەم لە دەستور ، دەشێت تانە  لە هەر یاسایەک یان نیزامێک بدرێت لە بەردەم دادگای فیدراڵی باڵا لەڕوی ئەوەی ئایا دەستوریە یان نا؟ بەڵام مادەی ۲۳ لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیداڵی تانە لێدانی لە یاسای هەڵبژاردن سنوردار کردووە بەوەی کە نابێت هیچ تانەیەک لە یاسای هەڵبژاردن وەربگیرێت. بەدڵنیاییەوە نیزامەکانی هەڵبژاردنیش دەگرێتەوە پێش ماوەیەک کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت لە بەرواری دیاری کراو بۆ هەڵبژاردن.

هەروەها حاکم شێخ لەتیف ڕونیکردەوە، ئەویش بۆ ئەوەیە کە کۆمسیۆن سەری لێ تێک نەچێت و بتوانێت کارەکانی بکات، چونکە بۆ هەر پرۆسەیەکی هەڵبژاردن کۆمسیۆن لانی کەم پێویستی بە شەش مانگ دەبێت.

دەشڵێت، پێشتر زۆر لە مادەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان نادەستوری نەبوون وتیان نادەستورین
ئەمڕۆش کە بە گوێرەی پەیڕەوەکەی خۆیان نابێت هیچ تانەیەک لە یاساکانی هەڵبژاردن لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگ وەربگیرێت،  وەریان گرت.

بەپەلە