هەردوو دەروازەی گەیشتنی هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە داخران

جیهان

07/05/2024‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند كە دوو دەروازەی سەرەكی بۆ ناو كەرتی غەززە بە داخراویی ماونەتەوە، ئەمەش بە شێوەیەكی كاریگەر یارمەتییە دەرەكییەكان بۆ كەرتی غەززە دەبڕێت.

جێنس لاركێ، وتەبێژی نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، “ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی لە ڕەفەح دەروازەی سەرەكی رەفەح و كەرەم ئەبو سالمی داخستووە. ”

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێستا دوو دەروازەی سەرەكی بۆ هێنانی هاوكارییەكان بۆ ناو كەرتی غەززە داخراون و هەروەها ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان خۆراكی كۆگاكراوی زۆر كەمیان لەناو كەرتی غەززەدا هەیە بەهۆی بەردەوامی بەكارهێنانی پێداویستییە مرۆییەكان.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ڕێگری كردن لە هاتنی سووتەمەنی بۆ ماوەیەكی زۆر پرۆسەی فریاگوزاری مرۆیی لە كەرتی غەززە لەناو دەبات.

بەپەلە