شارپرێس:
بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هه‌واڵى ناخۆشى بۆ موچهخۆرانى هه‌رێم پێیه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌نێوان پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من‌و سیستمى بهبانكیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى گه‌وره هه‌یه‌و تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه، ده‌شڵێت:"له‌ناو وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌نراوه هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێم له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوانیان نه‌كراوه، بۆیه موچه‌ى مانگى چوار ڕه‌وانه ناكرێت".
د. فازڵ نه‌بى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراق ئاشكرایكرد، تائێستا هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نه‌كراوه له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى له‌نێوانیاندا هه‌بوه.
له‌میانى به‌رنامه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ میدیاى فه‌رمى گۆڕان، فازڵ نه‌بى له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه‌و به‌كورته نامه داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد زانیاریی پێبده‌ن ئاخۆ ئه‌مڕۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت یان نا، له‌وه‌ڵامدا وه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێدا، "وه‌زاره‌تى دارایی پێیانڕاگهیاندوم هیچ واده‌یه‌كیش دیارنییه بۆ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌وه زۆر جێگه‌ى نیگه‌رانیه كه هه‌موو كێشه‌كان سه‌رو گوێى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه، له‌كاتێكدا پێویستبوو له‌سه‌ر هه‌ولێرو به‌غداش، له‌به‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌رمییان بنواندایهو ڕێگه نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر موچه دوابخه‌ن".
د.فازڵ نه‌بى ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، خودى وه‌زاره‌تى دارایی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش فشارێكى زۆریان له‌سه‌ر بوه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ى به‌غدا دهكرێتو هاوكات به‌شێكى دیكه‌ى فشاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تا موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بانكى نه‌كرێت، پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كرێت.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، تا ئه‌م ساته‌و به‌هۆى فشاره‌كانى سه‌ریانه‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ند نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات.