قوباد تاڵەبانی: 10 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مووچەوە سەرقاڵە

کوردستان

13/05/2024‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت: 10 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مووچەوە سەرقاڵە و هەموو هێز و وزەی خۆی بۆ دابینكردنی تەرخانكردووە.

جێكری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا دەڵێـت "كێشەی مووچە لای من تەواوبووە، چونكە هەموو ئەو بڕیارانەی كە پێویستە بدرێن سەبارەت بە مووچە، دراون و سەرۆكوەزیرانی عێراقی  فیدڕاڵ ئاماژەی كردووە، كێشەی مووچە چارەسەربووە و دادگای فیدڕاڵی بابەتەكەی یەكلایی كردۆتەوە."

هەروەها قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، هیوادارە دوای چارەسەری پرسی مووچە حكومەتی هەرێم بتوانێت سەرنجی زیاتر بخاتە سەر پرۆژەكانی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان چونكە "10 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مووچەوە سەرقاڵە و هەموو هێز و وزەی خۆی بۆ دابیكردنی مووچە تەرخانكردووە."