ڕوسیا هاوكاری زیاتری سەربازی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

18/03/2016‌ 601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی ڕوسیا بڕیاریداوە هاوكاری زیاتری سەربازی هەرێمی كوردستان بكات، ئەوەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لەناوچەكە.

ئاژانسی هەواڵی ڕیا نۆڤۆتسی ڕوسی، بڵاویكردووەتەوە، كە ڕۆژی دووشەمەی ڕابردوو فڕۆكەیەكی سەربازی لەفڕۆكەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە، كە فڕۆكەكە فڕۆكەیەكی روسی بڕێكی زۆر چەك‌و تەقەمەنی روسیای تێدا بووە، وەك هاوكارییەك داویەتی بەحكومەتی هەرێم.

ئاژانسەكە لەزاری ئارتەم گریگۆپریان، باڵوێز لەوەزارەتی دەرەوەی روسیا بڵاویكردووەتەوە، كە نوێنەرانی وڵاتەكەی لەهەرێمی كوردستان بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیان راگەیاندووە ئەمە دوایین هاوكاری سەربازی ڕوسیا بۆ حكومەتی هەرێم نابێت‌و لەداهاتوودا هاوكاری زیاتری هەرێم دەكەن لەڕووی سەربازییەوە.

ئارتەم گریگۆپریان، راشیگەیاندووە، هاوكارییەكەی روسیا بۆ هەرێم لەچوارچێوەی هەوڵەكانی روسیا دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لەعێراق‌و سوریاو بەردەوامیش دەبێـت لەو هەوڵانەی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە روسییەكە، فڕۆكە سەربازییە روسییەكە 5 چەكی پێشكەوتووی دژە تانك‌و هەزاران گولەو تەقەمەنی تێدا بووە، كە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابیندەكرێت لەشەڕی دژی داعش.

هــ . ح

بەپەلە