نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی هەرێم بەرزدەبێتەوە

کوردستان

30/04/2016‌ 1149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ‌ شەممە‌‌ لەبازاڕەكانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبووەوە، كە بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ نرخەكەی بەشێوەیەك بوو، 100 دۆلار بەرانبەربوو بە 128 هەزارو 400 دیناری عێراقی، بەڵام ئێستا نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

ئێستا سەعات (05:05 دەقەی ئێوارە) نرخی 100 دۆلار بەرزبووەتەوە بۆ 129 هەزارو 250 دیناری عێراقی، ئەوەش بەپێی بازاڕەكانی شاری سلێمانی، كە نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

هەروەها ئەمڕۆ نرخی 100 یۆرۆ بە 146 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووەو نرخی 100 پاوەنیش بە 184 هەزار دینار بووە، كە نرخی ئەم دوو دراوە ئەوروپییەش رۆژانە گۆڕانكاری بەسەر نرخەكانیان دێت.

هەرچی تمەنی ئێرانییە نرخی 100 هەزار تمەن بە 37 هەزار دینار بووەو نرخی 100 لیرەی توركیش بە 44 هەزار دیناری عێراقییە. 

هــ . ح