پابلۆ دیبالا دڵخۆشە

وەرزش

01/05/2016‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پابلۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئئتالی دڵخۆشە بەو ئاستەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشیكرد لەماوەی ئەم وەرزە.

پابلۆ دیبالا، كە ماوەی یەك ساڵە پەیوەندی بەڕیزی یانەی یۆڤانتۆسەوە كردووە لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، ئەم وەرزە بۆ من وەك وەرزێكی ئەزموونی وابووە، چونكە تەنیا ماوەیەكی كەم یاریم بۆ یانەكەم كردووە.

یاریزانە ئەرجەنتنییەكە دڵخۆشی خۆشی دووپاتدەكاتەوە، بەوەی لەماوەی ئەو وەرزەو ئەو ماوە كەمە، توانیویەتی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یانەكەی خۆی بگونجێنێت‌و بتوانێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

پابلۆ دیبالا تەمەنی 21 یەك ساڵەو لەماوەی ئەم وەرزەی رابردوو ئاستێكی باشی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆش پێشكەشكرد، كە توانیان ببنە پاڵەوانی خولی ئیتالی.

هــ . ح