كێشە بۆ رێككەوتنی راكێشانی بۆری نەوت لەنێوان هەرێم‌و ئێران دروستدەبێت

کوردستان

01/05/2016‌ 2678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كێشە بۆ رێككەوتنی راكێشانی بۆری نەوت لەنێوان هەرێم‌و ئێران دروستبووەو گفتوگۆكانیش بۆ ئئەو مەبەستە هەڵپەسێراوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان بەهۆی بوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی، هەروەها ترسی ئەنجامدانی رێككەوتنەكە كێشە لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی كوردستان‌و بەرپرسانی ئێرانی دروستبووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بەهۆی دروستبوونی كێشەكان ئێستا تاران‌و هەولێر گفتوگۆكانیان بۆ راكێشانی بۆری نەوت لەهەرێمەوە بۆ ئێران‌و ئەنجامدانی رێككەوتن هەڵپەساردووە.

ماوەی رابردوو بەرپرسانی هەرێم لەوەزارەتی سامانەسروشتییەكان رایانگەیاند، كە دەستیان بەگفتوگۆ كردووە بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێك بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی ئێرانەوە، ئەوەش بەڕاكێشانی بۆرییەكی نەوت لەخاكی ئەو وڵاتەوە.   

هــ . ح