بلاتەر داوای سوككردنی سزاكانی دەكات

وەرزش

01/05/2016‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی پێشووی یەكێتیی تۆپی پێی جیهان، لەدادگای وەرزشی ئامادەبوو بۆ وەرگرتنی وتەكانی لەسەر پێداچوونەوە بە سزاكەی.


میشێل پلاتینی سەرۆكی پێشووی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، لە دادگای وەرزشی كاس داوای پێداچوونەوەی بە سزای ڕاگرتنەكەیدا كرد.


  سەرۆكی پێشووی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ئامادە بوو لە بەردەم دادوەرداو وتەكانی لەسەر دۆسێی پلاتینییەوە لێ وەرگیرا.


بلاتەر بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند كە  وتی هیوادارە وتەكانی لە بەرژەوەندی پلاتینی بوبێتن و پێداچوونەوە بە سزاكەیدا بكرێت. 


بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە لە نێوان بلاتەرو پلاتینی، فیفا بڕیاریدا بۆ ماوەی 6 ساڵ هەردووكیان لە گشت چالاكییەكی تۆپی پێ ڕابگرێت.
س.هـ