شارپرێس:
ھەنگی دونیا لەو میوانەیە لەناوچە نیمچە گەرمەكاندا دەڕوێت ،لەشەكر و ئاو و ترشەكان و ڕیشاڵ و پڕۆتین و خوێ پێكھاتوە ڤیتامین A و B تێدایە ھەروەھا دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و فۆسفۆڕ.
١-لەش پاكدەكاتەوە لەمادەی ژەھراوی و پاكەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە و میزەڵدانە و دەركەری كرمە. ٢-چەوری خوێن دادەبەزێنێت و ھەروەھا بەرزی پەستانی خوێن ڕێكدەخات.
٣-لێدانی دڵ ڕێكدەخات و دڵ لەنەخۆشیەكان دەپارێزێت.
٤-چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست دەكات و پێست شێداردەكات.
٥- ددان بەھێزدەكات و چارەسەری نەخۆشیەكانی پوك دەكات ناودەم لە كەڕو بەكتریا پاكدەكاتەوە. ٦-ڕێگری لە ژێرپەنجەی دەم دەگرێت .
٧-چالاكەری كۆئەندامی ھەرسە، ڕێگری لە شێرپەنجەی سیەكان دەگرێت.
٨- بۆ چارەسەری ھەریەكە لە نەخۆشیەكانی سكچون و گرانەتا و ھەوكردنی ڕیخۆڵە و دڵ تێكەڵبون بەسودە.
س.هـ