شارپرێس:
به پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در داوا له ئێران‌و قاسم سلێمانی ده‌كه‌ن بڕۆنه ده‌ره‌وه.
له‌گرته‌یه‌كدا كه بڵاو كراوه‌ته‌وه خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن"إیران بره بره"، واتا "ئێران برۆ بۆر" ، هه‌روها له دروشمه‌كانیشاندا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قاسم سلێمانی جه‌نه‌راڵی ئێرانی كه سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له شه‌ڕه‌كانی عێراق ده‌كات دژ به داعش.
خۆپیشانده‌ران كه له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان له ناوه‌ڕاستی ناوه‌چی سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه و هاواریش ده‌كه‌ن "یا قاسم سلیمانی هژا الصدر ربانی"، واتا: ئه‌ی قاسم سلێمانی، ئه‌وه سه‌دره په‌روه‌رده‌ی كردووین.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌و دروشمانه كاردانه‌وه‌ی توندی لای لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه لێكه‌وتۆته‌وه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی توندیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
هه‌روها پێشتر ئه‌حمه‌د حاجر ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌ره‌تایه‌كن بۆ شه‌ڕی نێوخۆی ماڵی شیعه كه له چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاواز پێكهاتوون.
د.ح