شارپرێس:
لیژنه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا رایده‌گه‌نن ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌تی ته‌كنۆكرات نه‌دات هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و ده‌ستیان پێ له‌كار ده‌كێشنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان ده‌ڵێت ده‌بێت به یه‌ك دانشتن ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌تی ته‌كنۆكرات بدرێت، ئه‌گه‌ر داواكه‌شمانیان جێبه‌جێ نه‌كرد ده‌ستده‌كه‌ین به قۆناغی دوای ئه‌وه، كه داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا، "گه‌ل هه‌موو رێگاكان ده‌گرێته به‌ر له نێویاندا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و هه‌روها مانگرتنی گشتی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌یان وتووه كه هه‌لێكی دیكه ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستدان تا عه‌قڵیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، جه‌ماوه‌ریش له به‌هێزیه‌وه بڕیارێك ده‌رده‌كات كه ئه‌ویش پاشه‌كشه‌یه له ناوچه‌ی سه‌وز، وه‌ك رێزێك دوای سه‌ردانیان بۆ لای "موسای كوری جه‌عفه‌ر"، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه هاتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان به‌هێز تر ده‌بێت، ئاماژه‌ش ده‌كات "ئه‌و كات قوڕبه‌سه‌ری بۆ دز و گه‌نده‌ڵكاران".
له كۆتایشدا هه‌ینی داهاتوو وه‌ك واده‌یه‌كی نوێ داناوه و ده‌شڵێن "رێز و سوپاسمان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان".
د.ح