شارپرێس:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك ئازاد كردنی گوندی (به‌شیر) و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی ڕاگه‌یاند ئاشكراشیكرد كه بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی تری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هادی عامری ی‌دا كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ئه‌و وته‌یه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گونده‌كانی (البو مفرج) و (المزرعه) و (بشیر) دا هات و له نزیكه‌وه سه‌ردانی كردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پشت و پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ و دیداری له‌گه‌ڵ (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) فه‌رمانده‌ی هێزی 70 ی پێشمه‌رگه و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تر‌و سه‌ردانی كردنی باره‌گای شاره‌دێی (تازه) و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی (تازه) و سه‌رپه‌رشتیاری هیزی حه‌شدی توركمانی ( ئه‌بو ره‌زا ئه‌لنه‌جار) ..
پارێزگاری كه‌ركوك وتی: پلانی ئازاد كردنی (به‌شیر) پیش 10 ڕۆژ له باره‌گای هێزی 70 ی پێشمه‌رگه داڕیژرا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی (به‌شیر) و (تازه) و پشتیوانی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هاته دی .
پاریزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ڕۆڵی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر گرنگ بوو له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و ته‌ئكید‌ی كرده‌وه "چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌داین كه ناوچه‌كانی تر له باشور و ڕۆژئاوای كه‌ركوك ئازاد ده‌كرێن و له تیرۆریستان پاك ده‌كرێنه‌وه به‌به‌شداری پێشمه‌رگه و سوپا وحه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس و چه‌كدارانی هۆزه‌كان"، جه‌ختیشی كرده‌وه له ساز كردنی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ندین فه‌رمانده‌دا له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دا و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده (هادی العامری) ی‌دا .
دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه سه‌لماندی كه پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانه و دژی داعش ده‌جه‌نگێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت له (شنگال) و (جه‌له‌ولا) و (كه‌ركوك) و ئه‌مڕۆش له (به‌شیر) دا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك وتیشی پرۆسه‌ی ئازاد كردنی (به‌شیر) به خێرایی و به وردی و سه‌ركه‌وتنی 100% هاته دی و حاڵی حازر كاری تیمه‌كانی پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆمب به‌رده‌وامن له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاویان كردۆته‌وه.
د.ح