شارپرێس:
به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شیعی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێگری ده‌كه‌ن له هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ به‌كوردی كردنی شاری دوز خورماتوو، ئه‌و كاره‌ش به خه‌یاڵ پڵاوی داده‌نێت.
كه‌ریم نوری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایده‌گه‌نێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت خورماتوو به كوردی بكات یان توركمان بكات خه‌یاڵ ده‌كات، هه‌روها به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و كورد داوای گره‌نتی ده‌كات.
ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌و رێگه‌چارانه‌ی بۆ خورماتوو دانراوم له ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشوودا وه‌ك په‌نجێكی كاتی وایه و ریشه‌یی نین، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه قه‌یرانه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه و وك ئاگرێك له ژێر خۆڵه‌مێشدا بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به رێگاچاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ش كه‌ریم ده‌ڵێت جێبه‌جێ كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی پێویستی به گره‌نتییه، ده‌بێت سه‌رجه‌م خاڵه‌كان له كردار جێبه‌جێبكرێن و هاوكێشه‌كان پارێزگاریان لێبكرێت.
ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌شد له كاتێكدایه كه لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی جێبه‌جێ كردنی ریگاچاره‌یه‌كین بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگه‌وه و هه‌ردوولاش داوای گره‌نتی له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
د.ح