شارپرێس:
بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی، وه‌زیری كشتوكاڵ داوای 757 ملیار دینار ده‌كات بۆ هه‌ر ساڵێك.
به گوێره‌ی چه‌ند لێدوانێكی عه‌بدولستار مه‌جید كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ھەرێمی کوردستان ساڵانە پێوستی بە (٧٥٧) ملیار دیناره له به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتیكشتوكاڵ، به‌ڵام هیچ ساڵێك له 100 ملیار زیاتر خه‌رج نه‌كراوه، خه‌رجی ئێستاش زۆر له‌وه كه‌متره.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوو كه ساڵی ٢٠١٥، تەنھا (٣٢) ملیار دینار پاڵپشتی کشتوکاڵ كراوه به‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌وبڕەش تەنھا (١٦) ملیاری بۆ خەرجکراوه.
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌شی وتووه كه ئەمساڵیش (١٩.٥) ملیاری تەرخانکردووە و تا ئێستاش ھیچی بۆ خەرج نەکردووە.
د.ح