شارپرێس:
ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریی ده‌دات له هه‌ره‌سهێنانی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق، ره‌تیشی ده‌كاته‌وه په‌رله‌مانتاران به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه گه‌ڕابێتنه‌وه بۆ هه‌رێم.
له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ئارێز عه‌بدوڵڵا گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد لەبەر پشووی فەرمییە نەک لەبەر ڕەوشە ناجێگیرەکەی بەغدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دەڵێت "بێگومان پێویست بەو پێداچوونەوەیە هەیە چونکە پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا بەرەو هەڵدێر دەڕوات".
ناوبراو راشیگه‌یاند "ناکرێت هێزێک بیەوێت بە زەبری خۆپیشاندان و بە زەبری هەڵکوتانە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت، بە هەڕەشەکردن ویست و خواستی خۆی بەسەر لایەنەکانی تردا بسەپێنێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئەوەی ڕۆژی شەممە ڕوویدا بەرنامەیەکە لە لایەن هێزێکی بێ بەرنامەوە داڕێژراوە.
به بڕوای ئارێز عەبدوڵا عه‌بادی له به‌رده‌م دوو بژارده‌دایه كه یه‌كه‌میان برتییه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت و ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا حكومه‌تێكی تۆكمه و به‌هێز دروستبكات.
د.ح