شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كی دیكه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی به جۆنیت شاكیری داوه‌ری توركی سپارد كه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید و بایرن میونخه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپییه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه سێشه‌مه شاكیر له یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا یاری نێوان یانه ئه‌ڵمانییه‌كه و ئیسپانییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات كه یاریی پێشوویان له مه‌درید به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تڵه‌تیكۆ كۆتایی پێهاتبوو.
دیاركردنی شاكیر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و یاریه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی پێشوویش له یارییه‌كانی چوونی ئه‌م قۆناغه‌ی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نێوان مانچسته‌ر سیتی‌و ریاڵ مه‌دریدی به‌ڕێوه برد و یارییه‌كه‌یان به یه‌كسانی و به بێ گۆڵ كۆتایی پێهاتبوو.
ئه‌م داوه‌ره توركیه وه‌رزی رابردووش یاریی كۆتایی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای نێوان به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆسی به‌ڕێوه برد كه به‌رشه‌لۆنه پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له داوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی جامی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردراو.
د.ح