شارپرێس:
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كە توركیا هیچ هاوكارییەكی هەرێمی لە ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا نەكردووە.
ئەمڕۆ شەممە یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدیدارێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵا كەناڵی (ئا ڕتی) رایگەیاند"هیوادارین كێشەكانی كورد لە باكوری كوردستان بە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بكرێن، نەك پەنا بردن بۆ توندوتیژیی، چونكە سەدەیەك زیاترە لە توركیا بە ڕێگەی جیاواز ویستراوە دەنگی كورد كپ بكرێت و سەركەوتو نەبوون . "
یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد كە توركیا هیچ هاوكارییەكی هەرێمی كوردستانی نەكردووە لە ڕوبەڕوبونەوەی چەكدارانی داعشدا،بە پێچەوانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە زۆر هاوكاریی هەرێمیان لە شەڕی "دژە تیرۆردا" كردووە.
سەرۆكی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو كە روسیا رۆڵێكی گەورەی هەیە لە روداوەكانی ناوچەكەدا و لە بواری وەبەرهێنانیشدا،ستایشی كۆمپانیا ڕووسییەكانی كرد كە ڕۆڵی گەورەیان لە هەرێمی كوردستان گێڕاوە.
س.هـ