شارپرێس: خوێندكارانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی دوكان. هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌بیل مو‌سا پارێزه‌ری رێڕه‌وی ئاوی دیجله بووه‌و له‌لایه‌ن خوێندكاران‌و مامۆستایانی زانكۆكه‌وه ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناره‌كانی ده‌ریاچه‌ی دوكان له‌هه‌موو ئه‌و خۆڵ‌و خاشاكه پاك بكه‌نه‌وه كه تێی كه‌وتووه. له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه د. برۆس فێرگه‌سه‌ن له‌رێی به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌شارپرێسی راگه‌یاند "زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی ده‌كرێت تاقیگه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌م جۆره پرۆژانه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو ده‌شێت زانكۆكانی تر چاوی لێبكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت به‌م كارانه هانی گه‌نجان بده‌ین خزمه‌تی ژینگه‌و سامانی ئاو بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاو وه‌ك خوێن وایه بۆ مرۆڤایه‌تی".