رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی: ئەردۆغان دیكتاتۆرە

جیهان

05/11/2016‌ 444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، كەیەكێكە لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەڵمانیاو جیهان لەژمارەی ئەمرۆیداو لە پەڕەی یەكەمدا بە مانشێتێكی گەورە نوسیویەتی" ئەردۆغان دیكتاتۆرە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە ژمارەی ئەمرۆ شەممە 5/11/2016 پەڕەی یەكەمی تەرخانكردوە بۆ رووداوی دەستگیركردنی هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاو وێنەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیای بە گەورەیی داناوەو نوسیویەتی " ئەردۆغان دیكتاتۆرە".

رۆژنامەی بێڵد كەیەكێكە لە رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەڵمانیاو جیهان باسی لە رووداوەكانی توركیاو سیاسیەتەكانی سەرۆك كۆماری توركیا كردوەو نوسیویەتی" لە كوێدا هەموو شتێك كۆتایی دێت" ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی كە قەیرانەكانی توركیا بەرەو ئاڵۆزبونی زیاتر دەڕۆن.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ‌ فرانك ڤاڵتر شتانمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ دەربڕینی نارەزایی وڵاتەكەی نێردەی دیبلۆماسیی توركیای بانگهێشت كرد.

ر ــــ ح