داوا لەیەكگرتوو دەكرێت ڕێگانەدا "گەمەی سیاسی" پێبكرێت

کوردستان

28/11/2016‌ 2063 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت: پێویستە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان "ڕێگانەدا هەندێك كەس گەمەی سیاسی بەتیرۆری مامۆستا هۆشیار ئیسماعیلەوە بكەن".

سۆران عومەر ئەمڕۆ دوو شەممە 28/11/2016 لەمیانی نووسینێك هەروەها دەڵێت: "تائێستا بەفەرمی ناو و دانپیانان‌و وێنەی هیچ كەسێك وەك بكوژی مامۆستا وشیار لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بڵاونەكراوەتە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج‌و پرسیاو گومانە راپۆرتێكی هەفتەنامەی رووداوە ...، كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، گوایە ئەو تۆمەتبارە پشتر سەلەفی بووەو سەر بەحیزبێكی ئیسلامی بووە".

پەرلەمانتارەكە، كە لەسەر فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پەرەلمانتارە ئەوەشی نووسیوە: "من لەڕووداو دەپرسم ئەگەر ئەم كەسە لەدادگا بەبێ هیچ سیناریۆو بەلاڕێدا بردنێك لەسەری ساغبوویەوە ئەنجامدەری تاوانەكەیە :

ئایا ئەو كۆنە سەلەفییە ئێسلامییە ئێستا بەتازەكی سەر بەچی لایەنێكی دیكەیە؟ باسی لایەنی كۆنی دەكەن بۆ ناڵێن لەئێستا سەربەكام لایەنە؟ 

پاشان ئەگەر كەسێك سەلەفی بێت چۆن لەحیزبێكی ئیسلامی بووە؟ چونكە سەلەفی باوەڕی بەحیزبایەتی نییە تا ببێت بەلایەنێكی ئێسلامی.

ئەمەش گرنگ نییە، گریمان ئێستا ئەو تۆمەتبارە سەر بەپارتی دیموكراتە، دەپرسم پارتی دیموكرات دەچێتە ژێر باری تاوانی ئەم كەسە؟ یان هەركات ئەوە وترا، پارتی دیموكرات حاشای لێدەكات؟ باشە ئەگەر ئەمە بۆ لایەنەكەی ئێستای ڕاست بێتت، ئەی سەلەف بوونی‌و لەحیزبێكی ئیسلامی بوونی چی تاوانێك هەڵدەگرێت؟ كە ئەگەر وابێت‌و ئەو كەسە لەو كاتەدا لەدین تێگەشتبێت دەزانێت كوشتنی ئینسانێی بێتاوان، چەند تاوانێكی گەورەیە جا ئەو كەسە د. وشیاریش بێت.

سۆران عومەر جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە حەق وانییە ڕێگە نەبەخۆتان‌و نە بەكادرێكی یەگرتوو بدەن وەها هەواڵێك بڵاوبكاتەوە، كە ئەمە ڕاستەوخۆ ئامادەكارییە بۆ دەرهێنانی ئەو لایەنەی، كە ئێستا ئەم گەنجە ئەندامی ئەوانەو تاوانباركردنی لایەنێكی ئیسلامییە گوایە كۆن ئەندامی ئەو لایەنە بووە.

پەرلەمانتارەكە هۆشداریشیداوە بەوەی ڕووداو ئەم كەیسە نەكات بەسیناریۆی نارنجۆكەكەی بۆ خۆی دانراو ئاشكرابوو كادرەكانی كۆمەڵ بێتاوانن، با ڕووداو نەچێتە ئەو گەمە ئەمنیانەوە، ڕێگاش نەدات كادرێكی یەكگرتوو ئەوەی لەكەناڵی فەرمی خۆیانەوە ناتوانن بیكەن ڕووداو بەكاربهێنێت.

هـ ـ ح

بەپەلە